گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بە مەرج

دەروازە سنوریەکانى عێراق ڕەزامەندى لەسەر داواکاریەکى پارێزگاى سلێمانى دەربڕى

2021.05.19 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازە سنوریەکانى عێراق ڕەزامەندى لەسەر داواکاریەکى پارێزگاى سلێمانى دەربڕى

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق ئاشکرایکرد، دەستەکە ڕەزامەندى لەسەر داواکاریەکى پارێزگاى سلێمانى داوە بۆ کردنەوە هەر دەروازەیەک، ئەویش بە چەند مەرجێک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر وائیلى سەرۆکى دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق (19ى ئایارى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، ئەنجومەنەکە دەنگى لەسەر داواکارییەکى پارێزگاى سلێمانى داوە بۆ کردنەوەى هەر دەروازەیەکى سنوریى.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەڵام ئەوەش بە مەرجى ئەوەى کە "بڕیارى ژمارە 13ى ساڵى 2019ى ئەنجومەنى وەزیران/بڕگەى دووەم/أ" جێبەجێ بکرێت، کە ئەویش بەستنەوەى هەر دەروازەیەکى سنورییە لە هەرێمى کوردستان بە دەروازە سنورییەکانى عێراقەوە.

 

وائلى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا باسى لەوەکردووە، ئەوەش دواى ئەوەى داواکارییەکانى پارێزگاکانى واست، بەسرە، موسەنا و سلێمانى بۆ کردنەوەى دەروازەى نوێ خرانە بەردەم ئەنجومەنى دەستەکە.

 

ئەوەشى ئاشکراکرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داواکارییەکە نوێنەرى سەرجەم پاریزگاکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە دەروازە سنورییەکان ئامادە بوون، بەشێوەیەک پلەیان لە بەڕێوەبەرى گشتى کەمتر نەبوو.