گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمانی عێراق دوو ڕەشنوسی یاسای لێبوردنی گشتی ئامادە کردووە

2021.05.19 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق دوو ڕەشنوسی یاسای لێبوردنی گشتی ئامادە کردووە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئامادەکاریی بۆ دوو ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی گشتی کردووە کە تەنها چەند تاوانێکی دیاریکراو دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات یاساکە بخرێتە نێو ئەجندای دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم، ئەندامی لیژنەکە (19ی ئایاری 2021)  لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "لیژنەی یاسایی پەرلەمان دوو ڕەشنووسی یاسای لێبوردنی نوێی ئامادەکردووە، کە کۆپی یەکەمیان لێبوردنێکی تێدایە کە تۆمەتبارانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و ماددە هۆشبەرەکان و کەسانی تاوانبار بەزینای مەحەرم ناگرێتەوە". 

  

وتیشی "لەدووەم  کۆپی ڕەشنوسی یاساکەدا پێشنیاری ئەوە کراوە کە دوو بژاردە بخرێتە بەردەم  سزادراوان کەبریتییە لە ئازادکردنیان بەرانبەر بە وەرگرتنی پارەیەکی نەختی بۆ هەر ڕۆژێک یان مانگێک یان ساڵێک لەسزاکەیان،یان سزاکەیان جێبەجێبکەن وەک خۆی".   

 

فەدعەم ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو ڕەشنووسەکە لەلایەن  لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراون و چاوەڕوانی ئاماژەیەکین لەسەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی  پێشکەشی پەرلەمانی بکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ گڵۆپێکی سەوز لەلایەن سەرۆکایەتییەوە بۆ پێشکەشکردنی یاساکە هەڵنەکراوە".