گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا نووسراو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت

داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکرێت لەسەر بۆردوومانەکانی تورکیا بێتە دەنگ

2019.06.13 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکرێت لەسەر بۆردوومانەکانی تورکیا بێتە دەنگ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لە پەرلەمانی عێراق داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکرێت، هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و چیتر بێدەنگ نەبێت، هاوکات کار بۆ ئەوە دەکرێت، باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت. .   لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، یوسرا ڕەجەب، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی یەک لە دەستوری عێراق هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق شکاندنی شکۆ و سەروەری و سەربەخۆیی عێراقە، بۆیە داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن، سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێت. . وتیشی، نوسراویان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بکرێت و بە فەرمی نوسراوێکی ناڕەزایی پێشکەش بکەن. . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە تورکیا دەکەن، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و کێشە ناوخۆییەکانی خۆی لە تورکیا چارەسەر بکات. . بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێم بەردەوامی هەیە و دوێنێ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019  سوپای تورکیا بەنزینخانەیەکی بۆردومانکرد کە یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ئامێدی و چەند مەترێک لە بارەگای لقی 18ی پارتییەوە دوور بوو. .