ناس کورد-
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رەخنە لە فەڕەنسا دەگرێت بەوەی "هاوکاری" یەپەگە دەکات و دەڵێت:"لە فەڕەنسا ناوەشێتەوە هاوکاری یەپەگە بکات".
.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019، هەردوو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و تورکیا لە ئەنقەرە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە کۆبوونەوە.
.
پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:"ده‌ستخۆشی له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و بلۆککردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن".
.
هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، هاوکاری نزیکی فەڕەنسا لەگەڵ یەپەگە كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، لە فەڕەنسا ناوەشێتەوە و ئه‌وه مه‌ترسییه بۆسه‌ر داهاتووی سووریا و یه‌كپارچه‌یی سنوور و خاك و هه‌روه‌ها بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ ئاسایشی سنوور و وڵاته‌كه‌یان.
.
هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئیدلب مەولود چاوشئۆغڵۆ باسی لەوەکرد، لەم ماوەیەی دوایدا پەلامارەکانی ڕ‌ژێمى سوریا بۆ سەر ئیدلب زیادی کردووە، بەتایبەت خوێندنگە و نەخۆشخانە و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و پێویستە روسیا و ئێران وەک وڵاتانی زامنی ئاشتی، فشارەکانیان بۆ سەر ڕژێم زیاد بکەن تاکو ئەم هێرشانە بوەستێنێت.
.
لای خۆیەوە جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی ڕەوشی ئیدلب نیگەرانی خۆی دووپاتکردەوە و وتی: "پاڵپشتی لە توركیا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئیدلب، ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ست بكه‌ین".
.