گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لە ژووری چاودێری چڕەوە

دواین زانیاری لەبارەى تەندروستی ئەو پیاوەى بەهۆی ڤاکسینەوە توشی ئیفلیجی بوو

2021.05.19 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
دواین زانیاری لەبارەى تەندروستی ئەو پیاوەى بەهۆی ڤاکسینەوە توشی ئیفلیجی بوو

ناس کورد-
ناس کورد نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستیی خالید ئەحمەدی تەمەن 59 ساڵان ئاشکرا دەکات کە لە 20ی نیسانی ڕابردوو بەهۆی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی ئەسترازینیکای تەندروستی تێکچوو بەوهۆیەوە 16 ڕۆژە لە چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاویەکی نزیک لە خانەوادەی خالید لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (19ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، ناوبراو ماوەی 18 ڕۆژە لە چاودێری ورد لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە سلێمانی ماوەتەوە و چەند ڕۆژێکە تەندروستی باشتر بووە و کەمێک هۆشی هاتووەتەوە، بەڵام هەر لە بەشی چاودێری ماوەتەوە و کەمێک جوڵەش بۆ چاوو سەر و دەمی گەڕاوەتەوە، بەڵام هەندێک شتی وەکو خۆی ماوەتەوە و لەو وادەیەش لە چاودێرییە دەرمان و پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە.


باسی لەوەشکرد، ئەو جۆرە نەخۆشییەی کە توشی بوو بەهۆی بەکارهینانی ڤاکسینی کۆرۆنا بوو حاڵەت هەبوو بەهەمان شێوە بەهۆی ڤاکسینەکانی دیکەش دروستبووە کە کەسەکە لەماوەیەکی کورتدا توشی ئیفلیجی دەبێت و بەرگری لەشی تێکدەچێت و دەست بەهێرشکردن دەکات بۆ سەر مرۆڤەکە.


ئەوەشی وت، "خالید بەهۆی ڤاکسینەکە توشی ئەو حاڵەتە بووە بەڵام پەیوەندی بە هەڵە بەکارهێنان یاخود خراپی ڤاکسینەکە نییە و ڕەنگە ئەو حاڵەتە دەگمەنە لە کەسانی دیکەش دەربکەون کە سیستمی بەرگریی لەشیان بەهۆی ڤاکسینەکە تێکبچێت و لەماوەیەکی کورت توشی ئیفلیجی ببن".


ڕاشیگەیاند، لەدوای توشبوونی خالید بەو حاڵەتە لەناکەوە، چەند لیژنەیەک بەدواداچوونی کردووە ئەوانیش لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەیەکی تەندروستی سلێمانیش بەدواداچوونیان کردووەو بڕیاربوو لیژنەیەکی بەغداش سەردان بکات و هەمان هۆکاریان ئاشکراکردووە کە ئەو حاڵەتانە دەگمەنن.



خالید ئەحمەدی ڕۆژی 20ی نیسانی 2021 لە بنکەی تەندروستیی کارێزە وشکی سلێمانی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی ئەسترازینیکای وەرگرتووەو هەشت رۆژ دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، ئازار و سڕبوونی پەلەکانی دەستیانپێکرد و لە دەیەم رۆژدا پەلەکانی لەکارکەوتن.