گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ فۆرد پێشكەوتوترین ئۆتومبیلی خۆی نمایش کرد

2021.05.19 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ فۆرد پێشكەوتوترین ئۆتومبیلی خۆی نمایش کرد

ناس کورد-

کۆمپانیاى فۆردى ئەمەریکى دروستکردنى جۆرێکى ترى ئۆتۆمبێلى ئاشکرا کرد کە نوێترین دیزاینى بەکارهێناوە و پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیاشى بۆ بەکارهێنراوە و بەشێک لە سیستمى کارەکەشى بەمانگە دەستکردەکانەوە گرێدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تایبەتمەندى ئۆتۆمبێلى Evos نوێی فۆرد دیزاینەکەیەتى کە توانیویەتى ئۆتۆمبێلى سیدانى گەورە و کرۆس لەخۆێدا کۆبکاتەوە و هەروەها جیاوازى ڕەونەقەکەشىیى کە شێوەی سپۆرتى وەرگرتووە و هەروەها ڕووەکەى پێشەوەشى کە لایت و لید و کۆمەڵێک تایبەتمەندى تر جیاى کردووەتەوە.

عنوان جديد للأناقة والتطور يضاف للائحة سيارات فورد

هەر بەپێى تایبەتمەندەکانى ترى ئۆتۆمبێلەکە، دیزاینەکەى لەناوەوە بەشێوەى پێشکەوتووى نوێ ئامادە کراوە وبۆردى لێخوڕینەکەشى دۆگمەى کەم تێدایە و زیاتر شاشەیەکى تەواوى لەمسى لەخۆگرتووە کە کاروبارەکانى لێخوڕین و کارپێکردنى ئۆتۆمبیلەکەى لەخۆگرتووە.

یەکێکى تر لەتایبەتمەندەکانى ئۆتۆمبێلەکە ئەوەیە سیستمەکەى پشت دەبەستێت بە مانگە دەستکردەکان و نوێترین سیتسمى مەڵتیمیدیا و هەوایى تێدایە ئەوە سەربارى سیستمى فێنکەرەوە و گەرمکەرەوەى تایبەتە و هەروەها سیستمى سیکۆریتیشى بۆ ڕوداوە کتوپڕەکان بەرزە ئەوەس سەربارى بوونى کۆمەڵێک سیستمى هەستیارى وریاکەرەوە و کامێرا لەهەرچوار لاکەیەوە.



ئۆتۆمبیلە نوێییەکە درێژییەکەى 4 مەتر و 92 سانتیمەتر و پانییەکەشى 192 سانتیمەتر و بەرزییەکەشى 160 سانتمەترە و بزوێنەرەکەشى تۆڕبینى جۆرى Ecoboost و هێزى کێشکەریشى دەگاتە 238 ئەسپ.