گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

بۆچی زۆربەى خەڵک لە دەنگی خۆیان بێزارن و پێیان ناخۆشە؟

2021.05.19 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی زۆربەى خەڵک لە دەنگی خۆیان بێزارن و پێیان ناخۆشە؟

ناس کورد-

پزیشکێکى پسپۆڕ دەڵێت، حەزنەکردنى خەڵکى لە دەنگى خۆیان دیاردەیەکى بەربڵاوە و تەنها هۆکارێکیشى نییە بەڵکو گەیشتووەتە ڕادەیەک لەڕووى زانستیەوە ئەو دیاردەیە وەکو بەرەنگاربوونەوەى دەنگى پێناسە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیل نەهات، پزیشکى پسپۆڕى نەشتەرگەرى ئەوانەى کە گرفتى دەنگیان هەیە ڕایگەیاندووە، زۆرێک لە خەڵکى هەست بە نائاسودەیى و بێزارى دەکەن لەکاتى بیستنەوەى دەنگى خۆیاندا.


ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، یەکەمجار دەنگ لە تۆمارى دەنگییەوە بەرەو مێشک بەشێوەیەکى جیاوازتر لەوەى لەکاتى قسەکردندا دەبیسترێت دەگوازرێتەوە و کاتێک کە گوێ لەتۆمارى دەنگى بگیردرێت ئەوا لەڕێگەى هەواوە بۆ گوێییەکان دەگوازرێنەوە بەناوى (گەیاندنى هەواویى).

 

باسى لەوەش کردووە، "کاتێک لە نزیکمانەوە قسە دەکرێت ئەوا شەپۆلەکانى دەنگ دەگەنە گوێچکەى دەرەوە و لەڕێگەى کەناڵى بییستنیشەوە دەگەنەوە تەبەڵەى ناو گوێ و بەوەش لەرەلەر لە تەبەڵەى گوێ و ماسولکە بچوکەى گوێ دروست دەبێت".

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، دواتر ئەو ماسولکانە لەرینەوەکان دەنێرینەوە بۆ بەشێکى تایبەتمەندى ناو گوێ و پڕۆسەى هاندانى دەمارەکان کە سیگناڵەکان بۆ مێشک دەنێرن دروست دەبێت.

 

نەهات ئەوەشى خستووەتەڕوو، کاتێک قسە دەکرێت دەنگەکە لەگوێ ناوخۆیەوە بەشێوازى جیاجیا دەگات بەڵام کاتێک دەنگەکە لەڕێگەى گەیەنەرى هەواییەوە دەگات ئەوا بەشێکى زۆرى لەناوەوە ڕاستەوخۆ لەڕێگەى ماسولکەکانى کەلەسەرەوە دەچنە دەرەوە.

 

ئەو پزیشکە دەشڵێت، کاتێک لەکاتى قسەکردندا کەسەکە دەنگى خوى دەبیستێت ئەوا دەگەرێتەوە بۆ کۆمەڵێک کارلێکى دەرەوەى و ناوەکى و گەیەنەرى ماسولکەیش لەناوەوە لەرەلەرە نزمەکان زیاتر هان دەدات.


ئەو پزیشکە پسپۆڕە زیاتر ڕوونى کردووەتەوە، بۆیە کاتێک خەڵکى بەگشتى هەست بەدەنگى بەرزییان دەکەن دووچارى بێزارییەک دەبنەوە و هۆکارێکى تریش ئەوەیە کاتێک کەسەکە هەست بەجیاوازى دەنگەگە لەناوخۆى خۆیەوە و دەرووبەرى دەکات ئەوا بێزارییەکەى لەلا دروست دەبێت.

 

نەهات دەشڵێت، لەبەر ئەوەش دەنگ دەبێتە بەشێک لە سیماى کەسەکە گەر نەگونجاوى لەگەڵ دۆخى دەورووبەردا بێت بەتایبەت زۆر گڕ و بەرز و ناساز بێت ئەوا کەسەکە هەست بەبێزارى دەکات بەتایبەت کاتێک گوێ لەدەنگى کەسانى تر دەبێت بێ گرفتن.


ئەو پزیشکە لەدرێژەى ڕوونکردنەوەکەیدا لەسەر ئەو دۆخە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، "گەرچى لەڕاستیدا دەنگەکانمان لە دەنگە تۆمارکراوەکانى ئەوانى تر دەچێت بەڵام لەو باوەڕەدام هۆکارى توڕەبوون و بێزارى خەڵکى لەکاتى بیستنەوەى دەنگى خۆێدا لەتۆمارى دەنگەکەدا نیە بەڵکو بە سادەیی کە ئێمە زیاتر ڕاهاتووین بۆ بیستنی دەنگەکانمان بە شێوەیەکی دیاریکراو".