ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان وەڵامى پەرلەمانتارێکى پارتى دەداتەوە لەبارەى باسکردنى داهاتى سلێمانى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران و پەیوەستکردنى بە لێبڕینى موچەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لوقمان وەردى لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، تیمی وەزاری یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم، تەئکیدیان کردووەتەوە لەھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا دورو نزیک بابەتێکی وا باس نەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە "تیمی یەکێتی بەردەوام جەخت لە گێڕانەوەی تەواوی داھاتەکان دەکەنەوە بۆ خەزێنەی گشتی، لەپێشی ھەموویان داھاتی نەوت، چونکە ئاشکرایە ئەوەی جێی گومانی ھاوڵاتیانە و ناشەفافە، بەھەدەردانی گەورەی تێدایە داھاتی نەوتە کە بەتەواوی ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی".
بەوتەى پەرلەمانتارەکەى یەکێتى، لەرێگەی دارا رەشید وەزیری پلان دانان و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا، پەیوەندی کراوە لەگەڵ سەرۆکی تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆران لە حکومەتی ھەرێم، ئەوانیش رەتیانکردۆتەوە هیچ وەزیرێکی بزوتنەوەی گۆڕان قسەی وای کردبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە رێبوار بابکەیی پەرلەمانتارى پارتى پێشتر رایگەیاندبوو، یهكێك له وهزیرهكانی گۆڕان بۆی گێراوەتەوە کە له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران، مهسرور بارزانی رووی له تیمی یهكێتی كردووه، پێی وتوون، تهنها سهدا 50ی داهاتی سلێمانی بگهرێننهوه بۆ حكومهت بهڵێن دەدات ووچهی بهبێ لێبرین دابهش بکەن، بهڵام تیمی یهكێتی بێدهنگ بوونه و رازی نهبوون.