گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدى شەعبى جۆرە تانکێکى تایبەت بە خۆى دروستکرد (وێنە)

2019.06.13 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدى شەعبى جۆرە تانکێکى تایبەت بە خۆى دروستکرد (وێنە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حەشدى شەعبى راگەیەندراوێکى لەبارەى دروستکردنى تانکێکى تایبەت بە خۆى بەناوى تانکى (کەفیل) بڵاوکردەوە کە بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "تەکنیکێکى نوێى لەدروستکردندا تیادا بەکارهێنراوە". . لە راگەیەندراوەکەى حەشدى شەعبیدا ئاماژە بەوە کراوە، لیواى 26ى حەشدى شەعبى نموونەى تانکێکى بەناوى (کەفیل) بەهاوکارى عەتەبەى عەباسی دروستکردووە و نوێترین تەکنیکى تێدا بەکارهێنراوە. . مەیسەم زەیدى سەرپەرشتیارى لیواى 26ى حەشدى شەعبى لە راگەیەندراوەکەدا روونیکردۆتەوە، پرۆژەکەیان بۆ گەشەپێدانە بە تانکێک کە مێژووى دروستکردنەکەى بۆ ساڵى 1946 دەگەڕێتەوە، لەدواى ئەوەى نوێکارى تێدا دەکرێت وەک رکابەرى تانکە هاوشێوەکانى دەخرێتەڕوو. . راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە، لە دانیشتنى ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ى پەرلەمانى عێراقدا، 13ی حوزەیران کە ڕۆژی دامەزراندنی حەشدی شەعبییە کرایە ڕۆژی نیشتمانی لە عێراق و ساڵانە یاد دەکرێتەوە. .