گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە بکە

عومەرى سەید عەلى: ماستاو ناکەم بۆ نێچیرڤان بارزانی

2021.05.19 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

عومەرى سەید عەلى، ڕێکخەرى گشتى گۆڕان ڕایگەیاند، نایەوێت ماستاو بکات، نێچیرڤان بارزانى بەئەرکى خۆى هەستاوە بۆ دروستکردنى "یەکڕیزى" بەڵام هەوڵەکانى بێ ئەنجامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەرى سەید عەلى لە کۆنفرانسێکى تایبەت بە دەستور وتى، "سەرۆکى هەرێم خوا هەڵناگرێت هەستاوە بە ئەرکەکانى خۆى، ئەو تا ئێستا سێ چوار کۆبوونەوەى کردووە، بەڵام کۆبوونەوەکانى بێ نەتیجەیە، ئێمە نەتیجەمان دەوێت".

 

وتیشى، "نەتیجە گرنگە بۆ ئەوەى وەک خەڵک دەڵێت کۆبوونەوەکە هەر بۆ کۆبوونەوە و وێنەگرتن و نان خواردن نەبێت و دواتریش هیچ".