گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گۆڕان لە ساڵیادى مردنى نەوشیروان مستەفادا: دەرکەوت بەدیلی گۆڕان هەر گۆڕانە

2021.05.19 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان لە ساڵیادى مردنى نەوشیروان مستەفادا: دەرکەوت بەدیلی گۆڕان هەر گۆڕانە

ناس کورد-

بزوتنەوەى گۆڕان لە ساڵیادى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفادا جەختی کردەوە دەرکەوت بەدیلی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بزوتنەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە (19ی ئایاری 2021) لە پەیامێکدا بەبۆنەى چوارەمین ساڵیادى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفاوە ئاماژەى بەوەکردووە، "ڕۆڵ و پێگەی مێژویی نەوشیروان مستەفا تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ، بەڵکو لە بنەڕەتدا ئەو سیمبولی نیشتمان و نەتەوەیەکە کە پڕۆژەیەکی سیاسیەکەی بەردەوام و، ئامانجەکانی ئاشکرا و روون و رەوان".

 

دەشڵێت، "لەو سۆنگەیەوە بەڵێن دەدەین سورتر و مکوڕتر لە رابردو هەوڵە سیاسیەکانمان بخەینەگەڕ بۆ هێنانەدی ئەو پەیام و بەها بەرزانەی کاک نەوشیروان خەباتی بۆ کرد".



‎‎"دوای تێپەڕبونی 12 ساڵ بەسەر بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەرئەنجامی پێدراوە سیاسیەکان، ئێستا بۆ هەمو لایەک دەرکەوت بەدیلی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە".

 

‎بزوتنەوەى گۆڕان جەختیکردووەتەوە، پەیوەندیدار، بە دۆخی سیاسیی و کارگێڕی و دارایی هەرێمی کوردستانیش، ئەرکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جێبەجێکردنی کارنامەکەیەتی کە پێداگیری دەکات لەسەر رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لەسەرهەموشیانەوە دەستەبەرکردنی ئازادییە مەدەنی و گشتیەکان، ئازادی بیروڕا و رادەربڕین و رۆژنامەوانی.



داواشیکردووە پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆبونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە دروشمەوە بکرێت بە کردار.