ناس کورد-
جنین پلاسخارت، نێردەى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ڕایگەیاند، نابێت چیتر هەرێمی کوردستان بەسەر زۆنی زەرد و سەوزدا دابەش ببێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بلاسخارت لە وتارێکدا لە کۆنفرانسى "یەکڕیزى و دەستور" لە هەولێر وتى، "دروستبوونى قەوارەى هەرێم باجى زۆرى ویستووە، نابێت چیتر بەسەر زۆنى سەوز و زەردا دابەش بێت".
وتیشى، "حزب حزبێنە باوەڕى خەڵى بەپڕۆسەى سیاسی نەهێشتووە، نابێت پێشمەرگە بەسەر ناوچەى سەوز و زەردا دابەشبێت".
جەختی شیکردەوە، هەرێمى کوردستان یەک بژاردەى لە بەردەمە یان شکستهێنان یان یەکڕیزى.
بلاسخارت باسى لەوەشکرد، کوردستانێکى بەهێز و یەکگرتوو، حکومەتى فیدراڵیش لەبەغدا بەهێز دەکات.