گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

حەماس داوایەکی بەپەلە لە ئێران دەکات

2021.05.19 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
حەماس داوایەکی بەپەلە لە ئێران دەکات

ناس کورد-

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبی سیاسى بزوتنەوەى حەماسی فەڵەستینى لە نامەیەکیدا بۆ عەلى خامنەی، ڕابەرى باڵاى شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوایکردووە هەنگاوی بەپەلە لەسەر ئاستی ئیسلامی و نێودەوڵەتییەوە بگرنەبەر بۆ وەستاندنی هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر غەزە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەنییە لە نامەکەیدا کە لە ئاژانسە ئێرانییەکان بڵاوکراوەتەوە (19ى ئایارى 2021) جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە، "ڕادەى دەستدرێژى و تاوانەکانى ئیسرائیل دەرهەق بە گەلى فەڵەستین و پیرۆزییەکانى بەرزبووەتەوە و لەگەڵ زۆر لەلایەنە جیاوازەکانیشدا پەیوەندیان گرتووە و داوایان کردووە کاربکرێت بۆ ڕێگریکردن لەو تاوان و دوژمنکارییانە و هۆشداری ئەوەشیانداوە ئەو تاوان و پەلاماردانانەش بێ وەڵام نابن".



سەرکردەکەى حەماس ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، سوربوونى سەرکردەکانى ئیسرائیل و بەردەوامبوونیان لە تاوانکردن دژى گەل و خاکى فەڵەستین پێویستى بەرپەرچدانەوەى گورچکبڕى هێزەکانى بەرگرى هەیە لەکەرتى غەزە.



هەنییە دەڵێت، ئیسرائیل چەکى قەدەغەکراوى نێو دەوڵەتى لەدژى خۆپیشاندەران و خەڵکى قودس و غەزە بەکارهێناوە.



هەروەها داواى ئەوەیکردووە، هەڵوێستێکى ئیسلامى و عەرەبى بەپەلە بێیتە کایەوە بەئامانجى ڕاگرتنى ئەو تاوانانە و دژایەتى کردنى هەر دەستدرێژییەک کە دەکرێتە سەر دانیشتوانى قودس و پیرۆزییەکانیان و هەروەها کۆتایى بەهەموو جۆرە پێشلێکارییەک بهێنرێت لەدژى مزگەوتى ئەقسا و نوێژخوێنە فەڵەستینیەکان.