گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى گۆڕان داواى ئاشکراکردنی رێککەوتنە نەوتیە نهێنی یەکانی حکومەتی هەرێم دەکات

2019.06.13 - 16:54
پەرلەمانتارێکى گۆڕان داواى ئاشکراکردنی رێککەوتنە نەوتیە  نهێنی یەکانی حکومەتی هەرێم دەکات
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى بزووتنەوەى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق، بەنووسراوێکى رەسمى داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە رێککەوتنە نەوتییە "نهێنی"یەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکات کە لە لەگەڵ تورکیا، کراوە. . کاوە محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان، ئاماژە بەوە دەکات، بە نووسراوێکى رەسمی داواى لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی کردوە لەپیناو دابینکردنی شەفافیەت و پاراستنی سامانی نیشتیمانی لەرێککەوتن و سەفەقاتی "نهێنی"، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بکات ناوەڕۆکی ژمارەیەک لە رێککەوتن ئاشکرا بکەن کە ئەنجامدراوە. . پەرلەمانتارەکەى گۆڕان روونیدەکاتەوە، لە نووسراوەکەدا داواى لە بەرپرسانى عێراق کردووە داواى روونکردنەوە لە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بکەن لەبارەى رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم کە بە (رێککەوتنی پەنجا ساڵە) ناسراوە. . کاوە محەمەد، لە نووسراوەکەیدا ئاماژەى بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاری پێشووی کەرکوک نەجمەدین کەریم، سەبارەت بە شایستەی پترۆ دۆلاری کەرکوک کردووە کە لەساڵی 2015دا ئیمزاکراوە و داواى ئاشکراکردنى دەکات لە حکومەتى عێراق. . راگەیەندراوەکەى کاوە محەمەد، لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) گروپێک لە پەرلەمانتارانى کورد لە پەرلەمانى عێراق، داوایان کرد یاساى نەوت و گازى سروشتى پەرلەمانى عێراق دەربچێت، بۆ ڕێکسختنى پەیوەندییە نەوتییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد. . پەرلەمانتارانى کورد، هۆشیار عەبدوڵا، ئەحمەدى حاجى ڕەشید و سەرکەوتن شەمسەدین، گروپێکى هاوبەشیان پێکهێناوە بۆ کارکردن لەسەر کەیسى نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستان کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان گرێدا.   . هوشیار عەبدوڵا، بەناوى گروپەکەوە ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ سەردانى دادگاى فیدراڵیمان کرد سەبارەت بەو سکاڵایەى دژى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بەزرکراوەتەوە و تا ئێستا یەکلایى نەکراوەتەوە، بەڵام بە سوپاسەوە زانیاریمان وەرگرتووە لەبارەى تێکڕاى ڕەهەندەکانى ئەو کەیسەوە”.   . ئەو پەرلەمانتارە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، وەک گروپەکەیان کار لەسەر مەلەفى نەوت و مووچەى فەرمانبەران دەکەن و بەدواداچونى بەردەوام دەکەن، وتیشى: “داوامان لەعێراق و هەرێمى کوردستان ئەوەیە لەسەر ئەو پرسە ڕێکبکەون، چونکە لەئێستاو ئایندەشدا کێشەى گەورە دروستدەکات بۆ هاوڵاتیانى عێراق و هەرێم”. .