گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکێکى نوێ بۆ دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم هەڵبژێردرا

2021.05.18 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکێکى نوێ بۆ دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم هەڵبژێردرا

ناس کورد-

پەرلەمانى کوردستان دەنگیدا لەسەر دیاریکردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ کە پلەى وەزیرى هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا دانانى د.مونا یوحەنا یاقوب بۆ پۆستى سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤ خرایە دەنگدانەوە و بەدەنگى 71 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

 

رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاند، د.مونا لەناو 11 پاڵێوراودا و بەهەماهەنگى پەرلەمان و حکومەت بۆ ئەو پۆستە کاندیدکراوە.

 

وتیشى سەرۆکى نوێی دەستەکە بۆ ماوەى چوار ساڵ لەپۆستەکەیدا دمێنێتەوە دەتوارێت یەک خول بۆى درێژبکرێتەوە.