گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نیوەى ناوچەى جێناکۆک’’

هەرێم و بەغدا ’’گفتوگۆى یەکلاکەرەوە’’ دەستپێدەکەن

2021.05.18 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و بەغدا ’’گفتوگۆى یەکلاکەرەوە’’ دەستپێدەکەن

ناس کورد-

 

رۆژنامەیەکى عێراقى ئاشکرایکرد، جارێکى تر هەرێم و بەغدا دەچنە ناو قۆناغێکى نوێی گفتوگۆوە لەسەر بەڕێوەبردنى ناوچە جێناکۆکەکان کە "یەکلاکەرەوە" دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى "ئەلمەدا" ى عێراقى لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت گەڕی دانووستانەکانی ئەمجارە لە 50%ی ئەو ناوچە کێشە لەسەرانەی کە لەئاکامی ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەری 2017 دا کەوتە ژێردەسەڵاتی بەغدا جارێکی تر بگەڕێتەوە ژێر ڕکێفی پێشمەرگە.  

 

ڕەشاد گەڵاڵی، بەرپرسێکی یەکێتی لە موسڵ ( 18ی ئایاری 2021) دەڵێت "بەغداو هەولێر لە چاوەڕوانی گەڕێکی یەکلاکەرەوەی دانووستانن لەبارەی پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان، بریاریشە ئەو دانووستانە دوای جەژنی ڕەمەزان دەست پێی بکات".

 

وتیشى "ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەبێتە مایەی کۆتایی هێنان و پڕکردنەوەی  ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کە ماوەی سێ ساڵە لەو ناوچانەدا دروست بووە کە چەکدارانی داعش لێوەی دزە دەکەن و کردەی تیرۆرستی ئەنجامدەدەن".

 

بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، چەکدارانی داعش لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 900 هێرشی چەکداریان بۆ سەر یەکێک لەو پارێزگایانەی کە هاوسنورن لەگەڵ هەرێمدا ئەنجامداوە و بەتێکرای گشتی هەموو ڕۆژێک کردەیەکیان  ئەنجامداوە.

 

لە ئێستادا مەودای ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی کە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەوسوپای عێراقدا هەیە لەو ناوچانەدا بە 10 کیلۆمەتر بۆ 13 کیلۆمەتر دوجار لە هەندێ ناوچە مەزەندە دەکرێت.

 

لەماوەی ڕابردوودا بەغدا و هەولێر شەش جار لە بارەی  درووستکردنی هەماهەنگی بۆچارەسەرکردنی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە  کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکانیان هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە.