ناس کورد-
شازادەیەکی سعودی هۆکاری گۆڕانکاریی لە شێوازی قسەکردنى محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە بەرانبەر بە ئێران ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، نزیکبوونەوە لەکاراکردنەوەى ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەو گۆڕانکارییەی هێناوەتە ئاراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدول رەحمان مساعد، شازادەی سعودی ( 18ی ئایاری 2021) لە میانەی بەشداریکردنی لەمێزگردێکی کلەب هاوس کە "ناس کورد" بەشداریی تێدا کردووە ڕایگەیاند "گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە و ئامادەبوونی ئەمەریکا بۆ دووبارە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێککەوتنە، هۆکاری سەرەکی گۆڕانی شێوازى قسەکردنى شازادەی جێنشینی سعودیەیە بەرانبەر بەئێران".
وتیشی "سعودیە دەیەوێت بەهێزەوە بەشداری لەو ڕێککەوتنە بکات و یەکێک بێت لە پایەکانی واژووکردنی، نایەوێت جارێکی دیکە سیناریۆی کشانەوەی ئەمەریکا کە لەساڵی 2016 ڕوویدا دووبارەبێتەوە".
ئەو شازادە سعودیە لەلایەکی دیکەوە جەختیکردەوە، وڵاتەکەی بە هێزەوە بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن و پاڵپشتی لە پرسی فەڵەستین و بەهیچ شێوەیەک هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە ناگۆڕێت.