گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی پێشمەرگەی کردووە

مامۆستایەک لە ئاکرێ ’’لەسەر پۆستێکى فەیسبوک دەرکرا’’

2021.05.17 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایەک لە ئاکرێ ’’لەسەر پۆستێکى فەیسبوک دەرکرا’’

ناس کورد-

مامۆستایەکى وانەبێژ لە ئاکرێ دەڵێت، "لەسەر پۆستێکى فەیسبوک و بە هۆکاری سیاسی" لە کارەکەى دەرکراوە و پێی وتراوە کە نەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ زێبارى، مامۆستاى وانەبێژ لە قوتابخانەى سوسنا لە ئاکرێ کە دوو ساڵە لەو قوتابخانەیە وانەى ئینگلیزى دەڵێتەوە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، دوێنێ لەلایەن بەرپرسانى قوتابخانەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە چیتر نەگەرێتەوە بۆ دەوام.

 

وتیشى، "دەرکردنەکەم سیاسییە و دواى ئەوەى بەدواداچونم کرد پێیان وتم کە هۆکارەکەى پۆستێکى فەیسبوکە کە لەبارەى پێشمەرگەوە کردومە".

 

وتیشی، "لە بەڕێوەبەرەکەم پرسی وتی ئەمرەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە هاتووە، دواتر چووە پەروەردە، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە وتیان لەلایەن بەڕێوەبەرەکە بوووە، پاشان بەڕێوەبەرەکە وتی کە لای ئەو نییە، ئەمڕۆ جارێکی تر چوومەوە بۆ پەروەردە و وتیان کاکە لە سەرەوە هاتووە و ناتوانین هۆکارەکەت پێ بڵێین و نهێنی ناو خۆمانە."

 

 

ئەو مامۆستایە ڕۆژی 1ی ئایاری 2021 لە پۆستەکەیدا لە فەیسبوک رەخنەى لە باروگوزەرانى پێشمەرگە گرتووە و باسى لەوەکردووە کە تەنها کوڕى بەرپرس و ئاغا دەبنە خاوەن پلە و پایە و بەرپرسان لەخەمى پێشمەرگەدا نین.

me_ga.php?id=3801