گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

حکومەتى هەرێم ژمارەى پاسەوانى وەزیرەکان دەکاتە دوو هێندە

2021.05.17 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم ژمارەى پاسەوانى وەزیرەکان دەکاتە دوو هێندە

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم پەیڕەوێکی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانێتی کە تێیدا ژمارەی پاسەوانی وەزیرەکانی لە شەش پاسەوانەوە بۆ 10 پاسەوان زیاد کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان (17ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی ڕێکخستەوەی یەکەی پاسەوانێتی پەیڕەوێکی ئاڕاستەی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش کردووە، بەگوێرەی پەیڕەوەکە ژمارەی پاسەوانانی وەزیرەکان بە 10پاسەوان دیاریکراوە".

 

وتیشی، "ئامانج لەو پەیڕەوە ڕێکخستنەوەی سیستمی پاسەوانێتی بەرپرسانی حکومەتە بۆ ئەوەی یاسای بۆ دەربکرێت، تەنها پاسەوانێتی ئەندامانی پەرلەمان بەیاسا ڕێکخراوە".

 

ئەندامەکەی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "لەم کابینەیدا ژمارەی پاسەوانانی وەزیرەکان بە شەش پاسەوان دیاریکراوە، بەڵام لەپڕەوەکەدا کراوە بە 10 پاسەوان".