گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کشتوکاڵی هەرێم: لەڕێگەی سێ پرۆژەیاساوە هەزاران هەلی کار دابین دەکەین

2021.05.17 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵی هەرێم: لەڕێگەی سێ پرۆژەیاساوە هەزاران هەلی کار دابین دەکەین

ناس کورد-

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی سێ پڕۆژەیاسای گرنگ هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەرخسێت لە کەرتی تایبەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت، "بەم نزیکانە ئەو سێ پڕۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

 

پڕۆژەیاساکان بریتین لە:

1- ڕەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری.

2- دامەزراندن و دەستەبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیای دەرچووان لەکاتی دامەزراندنیان لەکەرتی تایبەت.

 

3- دامەزراندنی لێژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.


لە ڕاگەیەنراوەکەى بێگەرد تاڵەبانیدا هاتووە، "بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ لێژنەی ڕاوێژکاری وەزارەت و حکومەتی هۆڵەندا ئەنجامدا."

 

دەشڵێت، لەو "کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە گرنگەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پێکهێنان و هاوبەشیکردنی پرۆژەکانی بەرهەم هێنان لەنێوان کۆمپانیاکانی هۆلەندا و کۆمپانیا خۆماڵیەکان و پەرەپێدان و دابینکردنی پیشەسازی خۆراک و سوود وەرگرتن لە بەرهەمی بنەتۆی هۆلەندی و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توێژینەوە و تاقیگەکان و دروستکردنی پرۆژەکانی ئاو و ئاودێری و پێدانی قەرزی درێژخایەن بۆ هێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بۆ جوتیاران."


لە کۆتایدا جەخت کرایەوە "لەسەر جێبەجێکردنی ئەم تەوەرانە، کە هەنگاوێکی گرنگە لە پێشخستنی پیشەسازی کشتوکاڵی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی جوتیارانمان."