گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ژنێک براژنەکەی و منداڵەکەى دەکوژێت و دواتر خۆشی

2021.05.17 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک براژنەکەی و منداڵەکەى دەکوژێت و دواتر خۆشی

ناس کورد-
لە پارێزگای زیقارى باشوری عێراق، ژنێک بەدەستڕێژی گولـله هاوژینی براکەی و منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی دەکوژێت و دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار (17ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ژنێکی تەمەن 31 ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای ریفاعی سەر بە پارێزگای زیقار بەدەسترێژی گولـلە براژنەکەی و منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی کوشتووە".


ئاماژەی بەوەشکردووە "ژنەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی گولـلەیەکی ناوە بەخۆیەوە کۆتایی بەژیانی هێناوە".


بەوتەى سەرچاوەکە، دەست بەجێ دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و لێکۆڵێنەوەی لە تاوانەکە دەستپێکردووە و هاوکات تەرمەکانیش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پزیشکی دادی لە پارێزگاکە.