کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عه‌مار میرداڤى ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی قەزای ئامێدی و گوندی سەرگەلییان کرد، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی ئامێدیش ده‌ڵێت، ته‌نها ئه‌و زیانه‌ى به فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌وتووه 17 ملیۆن دیناره. . لەبارەى زیانەکانى ناوچەکە ئه‌ڤراز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامێدی به ناس كوردی ڕاگەیاند: "بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر سنوری قه‌زای ئامێدی زیانی زۆر بەدواداهاتووە، زیانه‌كانیش به‌ر كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت كه‌وتون، كه هه‌ریه‌ك له موڵكیه‌تى شاره‌وانى به‌بڕى حەوت ملیۆن و 500 هه‌زار دینار، فه‌رمانگه‌ی ئاو به‌بڕى حەوت ملیۆن دینار، فه‌رمانگه‌ی كاره‌با به‌بڕى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار زیانیان به‌ركه‌وتوه، كه كۆى گشتى زیانه‌كان گه‌یشتۆته 17 ملیۆن دینار". . سەرۆکى شارەوانى ئامێدى ئەوەشى ئاشکراکرد، بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ماڵانى چه‌ند گوندێك شكاوه و تۆڕی دابه‌شكردنی ئاو تێكچووه، له ئێستاشدا چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئامێدی و سه‌رسه‌نگ و قه‌دش بێ ئاون، تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوه‌كه‌ن. . "جگه له‌وه‌ش بۆردومانه‌كان زیانى به ڕێگای نێوان ئامێدی و دهۆك گه‌یاندووه، کە پانتایی 250 مه‌تر چوارگۆشه‌ی وێران کردووە"، ئه‌ڤراز حه‌سه‌ن واى وت. . بەپێی ئەو زانیارییانەى کە ناس کورد لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە، زیانه‌كانی كه به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت كه‌وتوون له‌ناوچه‌كه، به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ڕووخاوه و ماڵى هاوڵاتییە‌ك داڕوخاوه، هاوكات چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە. . هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى بۆردومانه‌كانى دوێنێى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوە لە سنورى گوندی سەرگەلی، بەشێکى زۆر لە دارستان ناوچه‌كه و پوش و پاوانی سنورەکە سوتاون. . وێنەى بەشێک لە زیانەکان: