گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە لەبارەى ’’ئەگەرى ڕاگرتنەوەى’’ خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.17 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە لەبارەى ’’ئەگەرى ڕاگرتنەوەى’’ خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم جەخت دەکاتەوە پلانەکەیان بۆ خوێندنی ناو پۆل گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت و جارێکى تر پڕۆسەکە ڕاناگیرێتەوە و بەردەوامی دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو زانیارییانەى لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ئێستادا بەشێک لە قوتابخانەکان تاوتوێى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نوسینەکى وەرزى دووەم دەکەن، وەک خۆئامادەکردن بۆ هەر ئەگەرێکى ڕاگرتنەوەى خوێندن لەچەند هەفتەى داهاتوودا، لەکاتێکدا بەپێی پلانى وەزارەت پڕۆسەى خوێندن تا یەکى تەمموز بەردەوام دەبێت.

 

سامان سیوەیلی، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (17ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، پرۆسەی خوێندن بەو شیوازەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە بەردەوامی دەبێت و ئەو پلانەی ڕاگەیەندراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆل و کۆتایی هاتنی پرۆسەکە و کاتی تاقیکردنەوەکان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.

 

سەبارەت بەوەی گوایە خوێندنی ناوپۆل و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتی، "ئێمە کار لەسەر دەنگۆ ناکەین و پیشتر پلانی خۆمان ئاشکرا کردووە".

 

جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکاییەک لەو پلانەی پەروەردە دایناوە بۆ خوێندنی ئەمساڵ نەکراوە و قسەی لەسەر نەکراوە.

 

بەپێی پلانى وەزارەتى پەروەردە، لەڕۆژى یەکشەممە (16ى ئایارى 2021)ەوە خوێندن ناو پۆل دەستیپێکردووەتەوە و تا کۆتایی مانگى حوزەیران بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی پلانەکە قۆناغى ( 1 تا 3 )ى بنه‌ڕه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خوێندنى ناو پۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ى هه‌ڵسه‌نگانیان هه‌بێت به‌ ره‌چاو كردنى ئه‌وه‌ى چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ دابنرێت كه‌ له‌ 22ی 6ی 2021 ئه‌نجام ده‌درێت و پۆلەکانی (4 تا 11) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە 22ی 6ی 2021 ئەنجامدەدەرێت.