گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی بزانە

کۆمسیۆن دەرگای دامەزراندنی بۆ گەنجانی عێراق و هەرێم کردەوە

2021.05.17 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن دەرگای دامەزراندنی بۆ گەنجانی عێراق و هەرێم کردەوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى پێشکەشکردنى داواکارى دامەزراندنى فەرمانبەرانى سەرسندوقى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە ڕاگەیاند و بەرپرسێکى کۆمسیۆنى هەرێمیش دەڵێت، نزیکەى 200 هەزار کەس دادەمەزرێت و پشکى هەرێمیشى تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە (17ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکیدا کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ دامەزراندن وەکو فەرمانبەرى پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمان کردەوە کە لەڕۆژى یەکشەممەى داهاتووە و دەستپێ دەکات.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە پێشکەشکردنى داواکارى لەڕێگەى ماڵپەڕى www.ihec.iq دەبێت و چەند چینێکیش دەگرێتەوە لەوانە، فەرمانبەرى دەزگا حکومییەکان ئەوانەى کە بڕوانامەى ئامادەیى و سەرووتریان هەیە، هەروەها خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگا و دەرچووەکان دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.


هاوکات لەئەکاونتەکەى فەیسبوکیدا، دڵشاد نامیق، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستانەوە ڕایگەیاندووە، هەڵبژاردنەکە پەیوەندى بە دەزگاکەى ئەوانەوە نییە بەڵام وەکو زانیارى چەند خاڵێک لەسەر ئەو هەڵبژاردنە دەخاتە ڕوو، لەوانە ئەوەیە، بڕیارە لەهەموو عێراقدا 200 هەزار فەرمانبەر بۆ سەر سندوقى دەنگدان دابمەزرێت.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەشێک لەوانە دەکەوێتە هەرێمەوە و پێوستە ئەوانەى پێویستیان بە دامەزراندن هەیە هەندێ پڕۆپاگەندەى ناو تۆڕەکان نەخەڵەتین چونکە تا ئێستا نەلینێک کاراکراوە و نەفۆرمى ئۆنلاینیش دانراوە و دامەزراندنەکەش لەڕێگەى فۆرمى ئەلیکترۆنیەوە دەبێـت و کۆمسیۆن بەوردى ڕێکارەکان بڵاو دەکاتەوە.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کۆمسیۆن بەڕەسمی ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو (23ى ئایارى 2021) لینکەکە کارا دەکات و فۆڕمی ئەلیکترۆنی دادەنێت.

نامیق باسى لەوەش کردووە، مەرجەکانی ئەو کەسانەی دەتوانن فۆڕم پڕکەنەوە ئەوەیە کە بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتر نەبێ و تەمەنی لە 19 ساڵ کەمتر و لە 56 ساڵ زیاتر نەبێت.

ئەو بەرپرسەى کۆمسیۆنى باڵاى هەرێم پێشینارى ئەوەش دەکات، ئەوانەى فەرمانبەرو مۆچەخۆرن و دەرفەتى کاریان هەیە، فۆرمەکە پڕنەکەنەوە و بۆ دەرچووە دانەمەزراوە بێکارەکان بەجێبهڵن.