ناس کورد-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بە زیادەوە دابەش دەکرێت و دەشڵێت، کارەکانی چاکسازی لە و ەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کۆنرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 17ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "دابەشنەکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی کێشەیەکی هونەرییەوەیە."
وتیشی، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا موچەکانیان بە زیادەوە وەردەگرن."
وەزیری پێشمەرگەی هەریم ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکانی چاکازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و هەنگاوی باش بۆ ئەو مەبەستە نراوە و بهۆی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان چەندین ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکخرانەوە و فەوجەکان کەمکرانەوە، لەدوای ئەوەش لێبڕینی موچە لەسەر موچەی ئەو پێشمەرگانە لادرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رآستەوخۆ موچەیان لە هاوپەیمانانەوە بۆ دێت، بەڵام ئەوە ماوەی دوو مانگە موچەکانیان دوادەکەوێت.