گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پۆلیس هێرشکەرى سەر خاوەن نوسینگەیەکى دراوى دەستگیرکرد

2021.05.17 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس هێرشکەرى سەر خاوەن نوسینگەیەکى دراوى دەستگیرکرد

ناس کورد-

پۆلیسى راپەڕین دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە هێرشی کردە سەر خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کە لەکاتژمێر 2:00ی شەوی ڕابردووەوە لە حەوشەکەیاندا چاوەڕوانی هاتنە دەرەوەی کرد بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین (17ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەک هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر کەسێکیان دەستگیرکرد کە لەماڵەکەی خۆیدا هەڵیکوتاوەتە سەر خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، پاشان بەداری کارەبا هێرشی کردۆتەسەر و شوێنەواری 3 برینیش بەسەریەوە هەیە.

 

باس لەوەشکراوە، پاش دەستگیرکردنی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی، کاتژمێر 2:00ی شەو بە حەبل لەسەربان چۆتە ناو حەوشەی تاوانلێکراو بۆ پارە، لەوێ ماوەتەوە تا کاتژمێر 7:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا ئەو کاتەی خاوەنی نوسینگەکە سەیارەکەی هەڵدەکات بەمەبەستی چونی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکان و دەستبەجێ هێرشی کردۆتەسەر و چەند جارێک داری کارەبایی لێداوە، بەڵام خاوەنی نوسینگەکە بەرگری لەخۆی کردووە و نەیتوانیوە جانتای پارەکەی لێبستێنێت".

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی وتووە، "بەوتەی خاوەنی نوسینگەکەش ؛ئەو کەسەی هێرشی کردۆتەسەر چەند ماڵێک لەخۆیانەوە دورە و بەسود وەرگرتن لەسەربانی دراوسێکان دزەی کردۆتە حەوشەی ماڵیان بەمەبەستی هێرشکردنەسەری تا جانتای پارەکەی لێ بستێنێت؛، تۆمەتبار پێشتر ئامادەکاری کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر دارێکی کارەبایی و حەبلێکی 8 مەتری و مۆبایلێک و دەستکێش و کڵاوێک و ماسکێک".

 

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبار بەندکراوە بە ماددەی 406 بڕگەی 31 و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامه.