گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵگە نهێنییەكانی هەماهەنگی پەیەدە و پەكەكە لەگەڵ رژێمی ئەسەد بڵاوكرانەوە

2021.05.17 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە نهێنییەكانی هەماهەنگی پەیەدە و پەكەكە لەگەڵ رژێمی ئەسەد بڵاوكرانەوە

ناس کورد-

بەپێی سێ بەڵگەنامەی نهێنی كە چەند ڕۆژی ڕابردوو دزەی پێكراوە هەماهەنگی و هاریكاری لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی سوریاو باڵی پەكەكەدا هەبووە لەنێو هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەندێ لەو بەڵگەنامانەش پەردە لەسەر هەندێك كاری تیرۆركردن لادەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵگەنامەكان كە لە ناوەندە كوردییەكانی رۆژئاوا دەستاودەستی پێدەكرێت و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون، باس لەهەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكانی سوریا و باڵی پارتی كرێكارانی كوردستانی ناو هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن بەمجۆرەی خوارەوە:

 

بەڵگەی یەكەم مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 8/3/2012 و تێیدا هەواڵگریی سەربازی سوریا لە حەسەكە ئاگاداری مەفرەزەكانیان دەكاتەوە 150 چەكداری پەكەكە لەقەندیلەوە دێن با داخڵی سوریا ببن چونكە بەپێی رێككەوتنە.

 

بەڵگەنامەی دووەم هی ئابی 2021 یە و تێیدا هەواڵگری سوریا داوای هەماهەنگی لە كارمەندەكانی دەكات لەگەڵ پەیەد، هەروەها داوای دروستكردنی گروپێكی چەكداریی چواركەسی بەئەزموون دەكات بۆ كوشتنی چالاكە كوردەكانی سەر بەو حیزبە كوردیانەی كاریگەرییان لە شەقام هەیە.

 

بەڵگەنامەی سێیەم كە مەترسیدارترینە ئاسایشی سەربازی حەسەكەی سوریا داوا دەكات لەگەڵ باڵی پەكەكەی ناو هەسەدە كاربكەن بۆ دروستكردنی كێشە لەگەڵ لایەنگرانی وڵاتانی هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی بەئامانجی رێگەخۆشكردن بۆ بڵابوونەوەی پەكەكە "كە لایەنگری كۆماری عەرەبی سوریان" لەبری هێزەكانی هەسەدە. 

 

لەبارەی كات و ئامانجی بڵاوكردنەوەی ئەم بەڵگەنامانەش رۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنانی لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (17 ئایاری 2021) باس لەوە دەكات، لێكدانەی جیاجیا هەڵدەگرن: هەندێك بەكاری باڵی مەزڵوم كۆبانێی دەزانن بۆ ئیحراجكردنی باڵی جەمیل بایك كە ئێستا لەمشتومڕ و كێشمەكێشدان لە رۆژئاوای كوردستان، هەندێكیتر پێیانوایە كاری هەواڵگری سوریایە بۆ تێكدانی ئەگەری ملكەچبوونی پەكەكە بە دووركەوتنەوە لە هەسەدە، هەندێكیتر بەهەنگاوێكیرژێمی سوریای دەبینن بۆ ئاڵۆزتركردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات.

 

ڕۆژنامە لوبنانییەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە كە ناكۆكی لەسەر ڕۆڵی قەندیل لەداهاتوی سیاسی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا دانوستانی نێوان پەیەدە و هەسەدە لەلایەك و هێزە كوردییەكانی ئەنەكەسەی ڕاگرتووە و سەركردەكانی ڕۆژئاواش بەسەر دوو جەمسەردا دابەش بوون.

 

ڕۆژنامەكە باس لەوە دەكات ئەنەكەسە كە لە هەرێمی كوردستان و توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن، سوربوون لەسەر دوورخستنەوەی ڕۆڵی قەندیل و پەكەكە لە ئاراستەكردنی كانتۆنەكانی خۆرئاوا لەڕووی كارگێڕی و سەربازییەوە، بەڵام پەیەدە ئەمەیان رەتكردەوەتەوە و تەنها بەوە ڕازی بوون لە رێككەوتنەكە دەستوەردانی دەرەكی ڕەت بكرێتەوە بەبێ ئاماژەكردن بۆ هیچ لایەك بەتایبەت پەكەكە. 

 

ئەلنهەهار باس لەوەش دەكات هێزەكانی سوریای دیموكرات بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، یەكەمیان مەزڵوم كۆبانی سەرۆكایەتی دەكات و لە ئەمەریكاو ئەوروپاوە نزیكن، دووەمیش جەمیل بایك كە وەها تۆمەتبارە لە سوریا و ئێرانەوە نزیك بێت و دەنگۆی ئەوەش هەیە خۆی چوبێتە قامیشلی بۆ بەهێزكردنی جەمسەری خۆی بەرامبەر مەزڵوم كۆبانێ.