ناس کورد-
کەناڵێکى ئەمەریکى بڵاوى کردەوە، شیهناواز شیخ گەنجێکى هیندییە و لەسییەکانى تەمەنیدایە و توانى لەڕێگەى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەپێناو دابینکردنى بوتڵى ئۆکسجین بۆ توشبووانى کۆرۆنا دەیان کەس لەمردن ڕزگار بکات و کارەکەشى دەبێتە بنەماى دروستبوونى گروپێکى بەرفراوان بۆ یارمەتیدانى توشبووەکان و ئێستا ئەو گەنجە نازناوى پیاوى ئۆکسجینەکەى لێنراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاپۆتێکیدا (سى ئێن ئێن) ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، گەنجە تەمەن 32 ساڵیەکە توانیوویەتى ژیانى زۆرێک لە توشبووانى پەتاى کۆرۆنا لەدۆخى نەبوونى بوتڵى ئۆکسجین ڕزگار بکات.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، یەکێک لەوانەى کە شینهاواز فریاى کەوتووە گەنجێکى تەمەن 37 ساڵە، ئەویش کاتێک دووچارى کەمى ئۆکسجین بوو و نزیک بوویەوە لەمەرگ، شینهاواز فریاى کەوت و لەماوەى کاتژمێرێکدا بوتڵێکى ئۆکسجینى گەیاندە خێزانەکەیى و بەوەش لەمەرگ ڕزگارى کرد.
شیخ لەیەکێک لەگەڕەکە هەژارنشینەکانى ویلایەتى مۆمباى هیندستاندا لەدایک بووە کە ئەو ناوچەیەش زیانمەندترین ناوچەى ئەو وڵاتەیە بەپەتاى کۆرۆنا کە بووە هۆى داخستنى زۆربەى کۆمپانیا و جموجۆڵە ئابوورییەکان دواى تەشەنەسەندنى پەتاکە.
My volunteers working hard to maintain the par level of oxygen cylinders and to maintain the supply to the patients.@udf_ngo pic.twitter.com/lpRX4O60kG
— Shahnawaz Shaikh - शाहनवाज़ शेख. (@ShahnawazSuv) May 9, 2021
ئەوەش خراوەتە ڕوو، مەرگى خوشکى هاوڕێیەکى کە بۆ ماوەى 6 مانگ لەنەخۆشخانەیەکى قەرەباڵغ لەنەخۆش مایەوە، پاڵى پێوەنا بۆ ئەوەى دەستبکات بە یارمەتیدانى خەڵکى.
شیخ لەسەر ئەو ڕوداوە دەڵێت "ئەوەى کە پێویستى پێ بوو ئۆکسجین بوو، دەتوانرا بەدابینکردنى ئەوە خۆى و کۆرپە تازە لەدایکبووەکەى کە دواتر لەژیاندا مایەوە ڕزگار بکرێت".
ئەو گەنجە دەستپێشکەرى دابینکردنى ئۆکسجینى کرد بەبێ بەرامبەر بۆ توشبووانى پەتاى کۆرۆنا و خۆیشى 2 هەزار دۆلارى لەگیرفانى پێشکەش کرد بۆ کڕینى 20 بوتڵى ئۆکسجین و بێ بەرامبەریش بەخشیە هەموو ئەوانەى کە پێوستیان پێى بوو.
بەخشین و دواتر داواکارییەکەى ئەو گەنجە دەنگدانەوەیەکى باشى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەدواى خۆیدا هێنا و لەدواى سەرکەوتنى قۆناغى یەکەمەوە بڕیارى فراوانکردنى بەخشینەکەیدا بەڵام پارەیەکى ئەوتۆى پێ نەمایەوە.
Mehnat karte rahenge,
— Shahnawaz Shaikh - शाहनवाज़ शेख. (@ShahnawazSuv) May 16, 2021
Har nahi manenge,
Jaan bachana hai dharm,
Usse nibhaye rahenge.#FightAgainstCOVID19 #IndiaWillWin pic.twitter.com/RSgGRkmn3G
باس لەوەش کراوە، دواى بانگەشەکەى شیخ ئۆتۆمبیلەکەى بەپەلە فڕۆشت بە 12 هەزار دۆلار لەکاتێکدا پێشتر بە 130 هەزار دۆلار کڕى بووى و بەوەش نزیکەى و بەو پارەیەش توانى 160 بوتڵ ئۆکسجینى تر بۆ توشبووەکان دابین بکات.
بەپێ میدیاکە، گەنجەکە کۆڵى نەداو خەڵکانێکى زۆریش چوون بەدەمییەوە و لەئێستادا گروپێکى فراوانیان لەنزیکەى 7 هەزار کەس پێکهێناوە ڕۆژانە داوکارییەکانى خەڵکى بۆ بەهاناوەچوون وەردەگرن و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکەن و هاریکارییەکى دارایى باشیان بەدەست دەگات و چەندین کەمپەینیش لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بۆ پشتیوانیان ڕاگەیەنراوە.