گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری هێنانی ژنی دووەم چۆنە؟

ئامارەکانی هاوسەرگیری کردن و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران

2021.05.17 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارەکانی هاوسەرگیری کردن و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران

ناس کورد-

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارەکانی هاوسەرگیریکردن و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان بەراورد بە ساڵی 2019 هاوسەرگیریکردن زیادی کردووە و جیابوونەوەی کەمبووەتەوە، هاوکات لە هەولێر زۆرترین ڕێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم هەبووە و لە سلێمانیش کەمترین بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ساڵی 2020ـدا، 44 هەزار و 410 گرێبەستی هاوسەرگیریکردن لە دادگاکانی هەرێم ئەنجامدراون، لەکاتێکدا لەساڵی 2019، 42 هەزار و 502 گرێبەست بووە.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، لەو ژمارەیە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە بە 16 هەزار و 803 گرێبەستی هاوسەرگیری، سلێمانی لە پلەی دووەم بووە بە 15 هەزار و 862 گرێبەست و هاوکات دهۆک لە پلەی سێیەمدا بووە و 11 هەزار و 745 گرێبەستی هاوسەرگیری تێدا ئەنجامدراوە.

 

هاوکات، 66 ڕێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم لە دادگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و بەراورد بە ساڵی پێشووتر کەمی کردووە، کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە و لە سلێمانیش کەمترین.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، لە پارێزگای هەولێر 36 ڕێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم هەبووە، لە سلێمانی 11  ولە دهۆکیش 19 ڕێگەپێدان هەبووە.

 

لەلایەکی دیکەوە، ئامارەکان ئەوەیان دەرخستووە، هەر لە ساڵی 2020، حەوت هەزار و 566 خێزان هەڵوەشاونەتەوە و لەیەکتر جیابوونەتەوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، سێ هەزار و 261 جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە، 3002 جیابوونەوە لە سلێمانی و 1303 جیابوونەوەش لە دهۆک.