گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سلێمانی؛ پیاوێک ژنەکەی بە سەختی بریندارکرد و خۆی کوشت

2021.05.17 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ پیاوێک ژنەکەی بە سەختی بریندارکرد و خۆی کوشت

ناس کورد-

لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی پیاوێک ژنەکەی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دواتر خۆی کوشت، لەئێستاشدا ژنەکە لە ژیاندا ماوە و لە ژێر چاودێری تەندروستییدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی (دووشەممە 17ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی پیاوێک تەقەی لە ژنەکەی کردووە و دواتر گولـلەشی بە خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا پیاوەکە گیانی لەدەستداوە، ژنەکەش کە سێ گولـلەی پێوەیە لە ژیاندا ماوە و لەژێر چاودێری وردی تەندروستییدایە."