گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری پەروەردە باس لە گۆڕانکاریکردن لە شێوازی فێرکردنی کلاسیکی دەکات

2021.05.17 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە باس لە گۆڕانکاریکردن لە شێوازی فێرکردنی کلاسیکی دەکات

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پلانیان هەیە کە ستراتیژی خۆیان لەبواری پەروەردەدا بۆ دوای کۆرۆنا دابڕێژن و ڕاشیگەیاند، کۆرۆنا ئەوەی پێ وتن کە، ڕاهێنانی مامۆستایان بە شێوازە کلاسیکییەکەی فێرکردن بەس نییە و پێویستە لە قۆناغی داهاتوو مامۆستایان فێری شێوازی ئەلکترۆنی بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ؛ە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (دووشەممە 17ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "پێویستە خۆمان بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا ئامادە بکەین و لەئێستاوە ئێمە پلانمان هەیە کە ستراتیژێک بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکەین."

 

وتیشی، "کۆرۆنا 10 ملیار دۆلار زیانی لە کەرتی پەروەردە داوە کە ئەوەش زیانێکی زۆر گەورەیە و کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان خوێندنی ئەلکترۆنی بەردەست بخەین و قوتابیان توانیان وانەکانیان بخوێنن و لە هەمانکاتدا پرسیاریش بکەن.

 

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوەی گرنگە کە کاربکەین بۆ دوای کۆرۆنا، کۆرۆنا ئەوەی پێ وتین کە پێویستە مامۆستایان لەڕووی تەکنەلۆژیاوە ڕابهێنرێن و دەربهێنرێن لە شێوازە کلاسیکییەکەی فێرکردن."