ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا پشکی هەرێم لە بودجە بنێرێت، ئەوا هێشتا بودجەی هەرێم سێ ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت، بەوەش ئەگەر حکومەت بە داهاتی دیکە پڕینەکاتەوە، لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم (دووشەممە 17ی ئایاری 2021) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت."
وتیشی، "زۆرترین بڕە پارە لە بودجە بۆ موچەیە، ئەگەر بەغدا موچەی فەرمانبەرانیش بنێرێت موچەی 682 هەزار موچەخۆرە و ئەوەی دیکە دەکەوێتەسەر حکومەتی هەرێم."
باسی لەوەشکرد، "کورتهێنان لە بودجە بۆ موچە 3 ترلیۆن دینارە و پێویستە بە داهاتی دیکە حکومەت هەوڵبدات پڕیبکاتەوە."
سەبارەت بە لێبڕینی موچە پەروین نوری ڕوونیکردەوە، "لیبڕینی موچە دەسەڵاتی ئێمە نییە و موچە بەپێی یاسا ڕێکخراوە و ئەوە ئێمە دیاری ناکەین، ئەوە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێبدات."