گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی تێکچوونی پەیوەندییەکانی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.05.17 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی تێکچوونی پەیوەندییەکانی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد-

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکەی چەند هەفتەی ڕابردووی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ لای لایەنە کوردیەکان لە هەرێم، بۆ ئاگادارکردنەوەیان بووە لە پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە، ڕەتیشیکردەوە، پەیوەندییەکانی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی تێکچووبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "پێش سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، چەند جارێک سەرۆک کۆمار چاوی بەسەرۆکی هەرێم و هۆشیار زێباری کەوتووە، ئەوانیش دەستپێشخەریەکەیان بەلاوە گرنگ بووە، دکتۆر بەرهەم بۆیە هات بۆ هەرێم، پەیوەندی نێوان لایەنەکان پێویستی بەپێداچوونەوە و چاککردنە، یەکڕیزی لەم قۆناغەدا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، هەروەها هەرێمیشی هاندا بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لایەنەکان هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریان پێباشبوو، بۆیە دوای هەوڵەکانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم هاتە سلێمانی و لەگەڵ لایەنەکان کۆبووەوە، ئومێد هەیە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن، تا بگەنە ڕێککەوتن، بەتایبەت پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی ئاسایی بێت باشترە، وەک لەوەی ئێستا."

 

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ڕوونیشیکردەوە، "لایەنەکان هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریان پێ باشبووە، بەتایبەت دکتۆر بەرهەم و کاک مەسعود کۆبوونەوەیەکی دوور و درێژیان ئەنجامدا، لایەنەکانی تریش وەکو: یەکێتی، پارتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو پشتگیری هەوڵەکانیان کرد، تا پەیوەندی نێوان لایەنەکان ئاسایی بێتەوە."

 

حەسەن جیهاد باسی لەوەشکردووە، "پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە وادەخوازێت کورد یەک هەڵوێست بێت، بەتایبەت دکتۆر بەرهەم نمونەی دوای ساڵی 2003 ی هێنایەوە، کاتێک کورد لەبەغدا یەکدەنگ بوو، خواستەکانی جێگیربوو، دوای هەڵبژاردن گەر شتی تر بێتە پێشەوە، پێویست بەوەدەکات یەکڕیزبین."

 

هاوکات وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەتیکردەوە گرفت لەنێوان سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دا دروست بووبێت و ئاماژەی بەوەکردووە، "پەیوەندی نێوانیان باشە، بەردەوام یەکدەبینن."