گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

ڤیدیۆ؛ بانگەوازێک لە پۆلیسەوە بۆ ئەو کەسانەى ئەم سێ جۆرە ئۆتۆمبێلەیان هەیە

2021.05.16 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ بانگەوازێک لە پۆلیسەوە بۆ ئەو کەسانەى ئەم سێ جۆرە ئۆتۆمبێلەیان هەیە

ناس کورد-

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەدات بەو کەسانە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانی (مازدا، پیکاب نیسان و تۆیۆتا هایلۆکس)ـیان هەیە "لە شوێنی قەرەباڵخ ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن، چونکە کردنەوە و دزینی ئۆتۆمبێلەکە زۆر ئاسانە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (16ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕێککەوتی 30ی ئازاری 2021  سکاڵاکارێک ئامادەی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بوو ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی لێدزراوە لە بازاڕ لە گەڕەکی جولەکەکان، پاش بەدواداچوون و دوای یەک مانگ و شەش ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە توانرا ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی بدۆزرێتەوە و بۆی بگەڕێندرێتەوە، تۆمەتبارەکەش دەستگیر بکرێت".

 

داواشی لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی هەر سێ جۆری (مازدا، پیکاب نیسان و تۆیۆتا هایلۆکس) کرد "ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنێک رابگرن کە چاوی هاووڵاتی لەسەرە، یان لەو گەراجانە رایبگرن کە کامێرای لێیە، چونکە بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئەو کەسانەی کە چاویان لە ماڵی خەڵکە، ئاسانە و سویچەکانیان زوو ئیشی پێدەکرێت، بۆیە داوایان لێدەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان لە لاکۆڵان و لە گەراجانە بەجێنەهێڵن کە کامێرای چاودێریان لێ نییە".