گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر کەرتی غەززە هاتە دەنگ..سەدان کەس بەدوای پەناگە دەگەڕێن

2021.05.15 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر کەرتی غەززە هاتە دەنگ..سەدان کەس بەدوای پەناگە دەگەڕێن

ناس کورد-

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە 10ی ئایارەوە بۆ سەر کەرتی غەززە 200 موڵکی مەدەنی و 24 خوێندنگە لەو ناوچانەی ژمارەی دانیشتوانەکەی چڕە زیانی زۆریان بەرکەوتووەو سەدان کەسیش بەدوا پەناگەدا دەگەڕێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یانس لارک وتەبێژی نوسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان (15ی ئایاری 2021)  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەنووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سازیکرد رایگەیاند ''نیگەرانین لەو رووداوە توندوتیژیانەی لە خاکی فەڵەستین و ئیسرائیلدا درێژەیان هەیە. ژمارەی بریندارانی پێکدادانەکانی هەردوولا بەردەوام لە هەڵکشاندایە و هاووڵاتیانی مەدەنی ئازار دەچێژن و هێرشەکان گورزیان لە گەیشتنی ئاوی خاوێن بە کەرتی غەززە گەیاندووە کە مەزەندە دەکرێت نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی تێدا بژی، هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و خزمەتگوزاریەکانی دیکە زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ڕاپۆرتەکان کە بە دەستیان گەیشتووە موڵکی مەدەنی زیانی زۆری بەرکەوتووە و، زیاتر لە 200 یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووەو 31 دامەزراوەی پەروەردەیی کە پێکهاتوون لە خوێندنگە، ناوەندی خوێندنی پیشەیی و پەیمانگا بەهۆی هێرشەکانەوە کاریگەری نەرێنییان لەسەر دروستبووە لەکۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی لە 10ی ئایارەوە تا ئێستا دەکرێنە سەر ناوچەکە 24 خوێندنگە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

 

وتەبێژی نوسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی وتووە، "سەدان کەس کە زۆربەیان لە کەمپی پەنابەرانی کەرتی غەززەدان دەیانەوێت پەنا ببنە بەر ئەو خوێندنگانەی لە باکووری کەرتەکە لە لایەن نوسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەبرێن، بەڵام بەهۆی مەترسی کۆرۆنا و ئامادەنەبوونی خوێندنگەکانەوە نووسینگەکەیان دووچاری دۆخێکی سەخت بووەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ئیسرائیل لە 10ی ئایارەوە دەروازەی سنووری بەیت حانوون-ی بەڕووی هاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتییدا داخستووە و، رێگری دەکات لە گەیشتنی کەرەستە و سووتەمەنی بە ناوچەکە".