گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا دەستپێدەکات 

2021.05.15 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا دەستپێدەکات 

ناس کورد-

مانگی داهاتوو گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا دەستپێدەکات و ئەوەش لە کۆبوونەوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئەرمینیا جەختی لەسەر کراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم (15ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەمیانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئەرمینیا قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئارا ئايفازيان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئەرمینیا، كۆبووەوە و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ناوچە گفتوگۆیان كردو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی كاری هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەرمینیا و لەسەر بارودۆخی كوردانی نیشتەجێی ئەرمینیاش هەڵوێستەیان كرد بەتایبەت ئەو كوردانەی بۆ خوێندن ڕوویان لەو وڵاتە كردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەگرنگییەوە باس لە دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەرمینیا كراوە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا دەست پێ بكات و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی و ئاسانكاری پێدانی ڤیزا و كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەرمینیا لە بواری وزە لە هەرێمی كوردستان. 

 

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیا بووەو سێ رۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا هەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.