ناس کورد-
گردبوونەوەى بەشێک لە هاووڵاتیانى عیراق لە گۆڕەپانى تەحریر لەشارى بەغدا بۆ پشتیوانیکردنى فەڵەستین، دەستى پێکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (15ى ئایارى 2021) بڵاوى کردەوە، بەدەیان هەزار هاووڵاتى عێراق لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین و دژى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە گردبوونەتەوە و دروشم دژى ئیسرائیل دەڵێنەوە و ئاڵاى ئەمەریکا و ئیسرائیل دەسوتێنن.
پێشتر هێزە ئەمنییەکانى عێراق سەرجەمى رێگە سەرەکییەکانى گۆڕەپانى تەحریریان لەشارى بەغدا داخست وەک رێکارێک بۆ پاراستنى ئەو گردبوونەوەیەى کە بۆ پشتیوانى گەلى فەڵەستین لەو گۆڕەپانە ئەنجام دەدرێت.
گرتنەبەرى ئەو ڕێوشوێنانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (هەینى) موقتەدا سەدر داواى کرد گردبونەوەیەکى ناڕەزایی دژى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە رێکبخرێت و ئاڵاى هەردوو وڵاتى ئەمریکا و ئیسرائیل بسوتێندرێت.
سەدر لەراگەیەنراوێکدا داوایکردووە، گردبوونەوەکە (شەممە) بەڕێوەبچێت لەبەغدا و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە بەشێوەیەکى ئاشتیانە و ئاڵاى فەلەستین بەرزبکەنەوە.