گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان وادەى سەردانى وەفدێکى هەرێم بۆ بەغدا و ناردنى بودجەى دیارى کرد 

2021.05.15 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان وادەى سەردانى وەفدێکى هەرێم بۆ بەغدا و ناردنى بودجەى دیارى کرد 

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، "دەبوو لە مانگی ڕابردوو پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ڕەوانە بکرایە بەڵام بەهۆی خەمساردی دواکەوتووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا (15ى ئایارى 2021) لەمیانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند، بەهۆی خەمساردی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دواکەوتووە و دەبوو لە مانگی ڕابردوو ئەو بودجەیە ڕەوانە بکرایە. 

 

باسی لەوەشکرد، دوای جەژنی ڕەمەزان شاندێکی حکومەتی هەرێم کە شاندێکی هونەرییە سەردانی بەغدا دەکات و لەبارەی ئالیەتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی لە بودجەی گشتی عێراق بۆ پشکی هەرێم دیاری کراوە گفتوگۆ دەکەن.

 

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی ڕێککەوتنەکە بارگرانی بۆ هیچ کام لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دروست ناکات چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتن بکرێت و پشکی هەرێم ڕەوانە بکرێت.

 

ئەوەشی وت "بەپێی ئەو قسەو لێدوانانە بێت کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردویەتی لەم مانگەوە بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە دەکرێت چونکە دەسەڵاتی ناردنی بودجەکە لە دەستی مستەفا کازمییە".

 

سەبارەت بە دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم لە دواکەوتنی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، هەر زوو حکومەتی هەرێم نامەی ڕەوانەی حکومەتی بەغدا کردووە، بەڵام وەکو هەردوولا خەمساردبوون و وەکو پێویست بەدەنگ پرسەکەوە نەبوون و حکومەتی هەرێمیش وەکو پێویست نەبوون لە ناو حکومەتی هەرێمیش لایەنی یەکەم پارتییە و وەکو یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیمان دەربڕیوە.