گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هێزە ئەمنییەکان ڕێگە سەرەکییەکانى گۆڕەپانى تەحریریان لە بەغدا داخست

2021.05.15 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەکان ڕێگە سەرەکییەکانى گۆڕەپانى تەحریریان لە بەغدا داخست

ناس کورد-

هێزە ئەمنییەکانى عێراق سەرجەمى رێگە سەرەکییەکانى گۆڕەپانى تەحریریان لەشارى بەغدا داخست وەک رێکارێک بۆ پاراستنى ئەو گردبوونەوەیەى کە بۆ پشتیوانى گەلى فەڵەستین لەو گۆڕەپانە ئەنجام دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گرتنەبەرى ئەو ڕێوشوێنانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (هەینى) موقتەدا سەدر داواى کرد گردبونەوەیەکى ناڕەزایی دژى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە رێکبخرێت و ئاڵاى هەردوو وڵاتى ئەمریکا و ئیسرائیل بسوتێندرێت.  

  

سەدر لەراگەیەنراوێکدا داوایکردووە، گردبوونەوەکە (شەممە) بەڕێوەبچێت لەبەغدا و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە بەشێوەیەکى ئاشتیانە و ئاڵاى فەلەستین بەرزبکەنەوە.