ناس کورد-
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ساڵڕۆژى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و جەختى کردەوە کە دەبێت مافى مامۆستایان پارێزراو بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان (15ى ئایارى 2021) لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد، په‌نجا و نۆيه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. ئه‌رك و خه‌باتى په‌روه‌رده‌يى و خزمه‌تى گه‌وره‌يان بۆ نه‌وه‌كانى كوردستان، به‌رز و به پێزانينه‌وه ههڵدهسهنگێنين.
رونیشیکردەوە، مامۆستايانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزى ڕۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و ڕۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونيشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و ڕێگه‌يان نه‌داوه پرۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێت، بۆيه هه‌ميشه مايه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و ستايشن.
لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەدا هاتووە، په‌روه‌رده‌ى دروست كۆڵه‌كه و بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا و زيندوو و پێشكه‌وتووه كه مامۆستايان ڕابه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن. ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستايانه و دووپاتى دهكهينهوه كه مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.