ناس کورد-
بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى شارى سلێمانى ئامارى هاتنى گەشتیارى بۆ شارى سلێمانى ئاشکرا کرد و رایگەیاند "لەئوتێلەکاندا شوێنى دیکە نەماوە و سەرجەمیان پڕبوون لە گەشتیار".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى رەووف، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى سلێمانى (15ى ئایارى 2021) لەمیانەى بەشداریکردنى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینەرى بوو رایگەیاند، هەتا ئێستا بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەکان 75 هەزار گەشتیار لە بازگەکانەوە هاتونەتە شارى سلێمانى.
وتیشى، هاتنى گەشتیار لە بازگەکان لەچوارچێوەى ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى سلێمانى رونیکردەوە، بەهۆى هاتنى ئەو گەشتیارانە ئۆتێڵ و مۆتێلەکانى شارى سلێمانى پڕبوونەتەوە و شوێنى تر نەماوە و سەرجەمیان پڕبوون.
ئاماژەى بەوەش کرد، زۆربەى گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووى عێراقەوە دێنە شارى سلێمانى و هەرێمى کوردستان و جەختیشى کردەوە کە لەسەدا نەوەدى گەشتیارانى سلێمانى و هەرێمى کوردستان هاووڵاتیانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقن.