گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەکانى وەتسئەپ دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.. چى ڕوودەدات؟

2021.05.14 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەکانى وەتسئەپ دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.. چى ڕوودەدات؟

ناس کورد-

 

سبەینێ وادەکەى وەتسئەپ بۆ قبوڵکردنى مەرجە نوێیەکانى لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە کۆتایی دێت و ئەوانەى قبوڵیان نەکردووە وردە وردە خزمەتگوزارییەکانیان دەوەستێت دواتریش ناتوانن ئەپەکە بەکاربهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى، لە15ى ئەم مانگەوە ئەگەر هەر بەکارهێنەرێکى ئەپەکە ڕەزامەندى لەسەر خزمەتگوزارییە نوێیەکانى وەتسئەپ نەدات کە جێ مشتومڕە ئەوا وردە وردە هەندێ لە خزمەتگوزارییەکانى ڕادەوەستن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بە ئاگادارکردنەوەیەک وەتسئەپ داوا لە بەکارهێنەران دەکات مەرجە نوێییەکان کە کۆمپانیاى فەیسبوک بەهەمیشەى دایناوە پەسەند بکرێن و بۆ ئەوەش پێویستە لایکى لەسەر بکات بۆ بەکارهێنانى ئەپەکە، دواتر بەکارهێنەران دەتوانن کارلێک لەگەڵ ئەپەکەدا بەڕێگەى تر بکەن بۆ نمونە پەیوەندى وەرگرتن یاخود وەڵامدانەوە یاخود گەڕاندنەوەى پەیوەندییە لەدەستچووەکان.

 

هاوکات کۆمپانیاکە جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لەدواى چەند هەفتەیەکى دیاریکراو ناتوانرێت وەڵامى پەیوەندى و ئاگادارکردنەوە هاتووەکان بدرێتەوە و وەتسئەپ لەوەڵامدانەوەى پەیام و پەیوەندییەکان ڕادەوەستێت بۆیە  لەقۆناغى ئێستادا پێویستە لەسەر بەکارهێنەران مەرجە نوێییەکان پەسەند بکەن یاخود ئیدى بەکارهێنانى وەتسئەپى لێ قەدەغە دەکرێت.



ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو بەرنامەیە زیاتر گونجاوە بەلاى فەیسبوکەوە و ئەوەش دواى کاردانەوەى توندى بەکاربەرانى واتساپ هات لەمانگى کانوونى دووەم کاتێک کۆمپانیاکە بۆ یەکەمجار باسى لەنوێ کردنەوەى مەرجەکانى کرد.

 

دواى بڕیارەکەى وەتسئەپ بۆ دانانى مەرجە نوێیەکان ملیۆنەها کەس ئەپى جێگرەوەیان دابەزاندووە وەکو ئەپى سینگال و تیلیگرام هەروەها دەنگۆى ئەوەش بەهەڵە بڵاوکرایەوە کە مەرجە نوێیەکە دەرفەت بە وەتسئەپ دەدات نامەى بەکارهێنەران بخوێنیتەوە و هەروەها زانیارییە کەسیەکانى فەیسبوکی بەکارهێنەرانیش ئاشکرا بکات.