ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بارى تەندروستى بریندارى ئەو خێزانە کوردەى لە تورکیا هێرشیان کرایە سەر جێگیرە و رێگە نادەن هیچ کەسێک لە کاردانەوەى ئەو رووداوەدا پەرچەکرداری توند بنوێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا وتى "دواى ئەو رووداوەپەرچەکردارى توند دەبینین لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، هەموو ئەو کەسانە ئاگاداردەکەینەوە کە بەنیازن پەرچەکردارییان هەبێت یان ئەو رووداوە بقۆزنەوە بۆ ئەوەى کارى بکەین، کە ئێمە بەرگرى لەهەموو هاوڵاتییەک دەکەین کە لە هەولێر دەژى یان سەردانى ئەم شارە دەکات".
وتیشى "بەهیچ جۆرێک ڕێگەنادەین هیچ کەسێک پەرچەکرداریی توندى هەبێت لەو بارەیەوە".
پارێزگارى هەولێر باسى لەوەشکرد، ئەو خێزانە دواى رووداوەکە براونەتە ئوتێل و پۆلیس پاسەوانیان دەکات، بریندارەکەش لەژێر چارەسەردایە زەبر بەر سەرى کەوتووە.
جەختیشیکردەوە کە پێویستە تورکیا رونکردنەوەیان بداتێ لەو بارەیەوە.