گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆشایى ئەمنی پڕدەکرێتەوە

وادەى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى سوپا و پێشمەرگە راگەیەنرا

2021.05.14 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى سوپا و پێشمەرگە راگەیەنرا

 

ناس کورد-

 

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەفەرمانى مستەفا کازمى لەدواى پیشووەکانى جەژنى ڕەمەزانەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییانەى نێوان ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانى پێشمەرگە لەناوچە ناکۆکەکان کە تائێستا جێبەجێنەکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (14ى ئایارى 2021) جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندووە، لەسەر پێشنیارەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراق و لەکۆبونەوەکانی پێشوویاندا وەکو لیژنەیەکى وەزارەتى پێشمەرگە لەگەڵ لیژنەیەکى باڵاى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر  پێکهێنانى ژوورێکى هەماهەنگى هاوبەش بۆناوچەکانى خانەقین و کەرکوک و موسڵ و مەخمور.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هێشتا پێکهێنانى ئەو ناوەندە لەلایەن لیژنەى هاوبەشى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانەوە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەروەها ڕێککەوتنەکەشیان بۆ پێکهێنانى هێزێکى هاوبەش لەپێشمەرگە و هێزەکانى سوپاى عێراق لەناوچە ناکۆکەکاندا نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

یاوەر جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکۆبونەوەیەکى ئەمنیى لیژنەى هەماهەنگى ئەمنیى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندا داواى کاراکردنى ڕێکەوتنى ئەمنیى پێشووى نێوان هەرێم و هێزە ئەمنییەکانى عێراقى کردووە.

 

باسى لەوەش کردووە، شاندێک لەبەغداوە لە 9 ئەم مانگە سەردانى هەرێمى کوردستانیان کرد بەسەرۆکایەتى قاسم ئەعرەجیى و لەو سەردانەدا لەسەر جێبەجێکردنى ڕێکەوتنە ئەمنیەکانى نێوان هەرێم و فیدراڵ لەدواى جەژنى ڕەمەزانەوە رێکەوتن.

 

یاوەر ئەوەشى خستووەتە ڕوو، باشترین چارەسەر سەقامگیرى ناوچە ناکۆکەکانە بۆ ئەوەى هەماهەنگى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بەردەوام بێت بۆ پاراستنى ئاسایش لەناوچەکەدا.