گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ویلایەتێکى ئەمریکا کۆتایی هاتنى رێوشوێنەکانى کۆرۆنا رادەگەیەنێت

2021.05.14 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
ویلایەتێکى ئەمریکا کۆتایی هاتنى رێوشوێنەکانى کۆرۆنا رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

لە ویلایەتێکى ئەمریکا بڕیاردرا بەستنى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى بۆ ئەو کەسانە کۆتایی پێبهێنرێت کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆفیسى حاکمى ویلایەتى مێشیگان لە راگەیەنراوێکدا ( 14 ئایاری 2021)  رایگەیاند، رێوشوێنەکان لەسبەى شەممەوە ئەو کەسانە ناگرنەوە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەناویاندا بەستنى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەڵام ئەوانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستى پابەندى بەستنى دەمامک بن.

 

دوێنێ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە بەتەواوی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ لەباوەشگرتنی یەكتر و تەوقەكردن و ئەوانەشی ڤاكسین وەرناگرن دەبێت پابەندبن بە ماسك بەستن.   

 

جۆ بایدن لە چەند لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 13 ئایاری 2021) جەختی كردەوە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەركەوتنی گەورەی لەبەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا خەڵكێك هەیە دەمرن بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاكسین.   

 

بایدن وتیشی ئەوانەی ڤاكسین وەرناگرن رێز لە بژاردەكەیان دەگیرێت بەڵام دوو ڕێگا هەیە یان ڤاكسین یان ماسك.