کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەى تۆمارى بازاڕە داراییەکانى جیهان، لەیەکەم دانیشتندا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەزربوونەوەى تۆمارکردووە. . بەیانى ئەمڕۆ نرخى خاوى برێنت گەیشتە 62 دۆلار و 58 سەنت، دوو دۆلار و 61 سەنت بەرزبوونەوەى تۆمارکرد، ئەوەش بەراورد بە دانیشتنى ڕابردووى بازاڕە داراییەکان، ڕێژەى 4.35% بەرزبونەوەى تۆمارکردووە. . هاوکات نرخى خاوى تێکساسیش 53 دۆلارى تێپەڕکرد و یەک دۆلار و 88 سەنت بەرزبوونەوەى تۆمارکرد، بەوەش ڕێژەى بەرزبونەوەى لە ئاست دانیشتى پێشوى خۆى گەیشتە 3.68%. . بەرزبوونەوەى خێراى نرخى نەوت، بەهۆى دوو تەقینەوەبوو کە دوو کەشتى نەوتهەڵگرى گەورەى لە ئاوەکانى کەنداوى عومان بە ئامانج گرت.