گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاى تورکیا چۆن باسى هێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە دەکات؟

2021.05.14 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى تورکیا چۆن باسى هێرشکردنە سەر خێزانە کوردەکە دەکات؟

ناس کورد-

 

ئاژانسى فەرمى تورکیا هۆکارى هێرشکردنە سەر خێزانە گەشتیارەکەى خەڵکى هەولێر لەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە بۆ رووداوى هاتوچۆ و شەڕ و دەمەقاڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ئەنادۆڵ ئەمڕۆ هەینى بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە شارۆچکەی بۆزیازی لە پارێزگای مێرسین، دوو ئۆتۆمبێل دووچاری رووداوی هاتوچۆی زیانبەخش بوونەوە و شەڕ روویدا، سێ کەس بەهۆی لێدان لە هاووڵاتيیەکی عێراقی دەستگیرکران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، خێزانی م.م.ک کە لە شاری هەولێرەوە بۆ گەشت بە ئۆتۆمبێل بەرەو شاری ئەنتاڵیا دەچوون، لە ناوچەی گۆزسوزجە دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون.

 

بەپێی ئاژانسەکە، دوای رووداوەکە دەمەقاڵە لەنێوان م.م.ک و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکەی دیکە کە سێ کەس بوون روویداوە. پاش ئەوەی دەماقاڵەکە گۆڕاوە بۆ شەڕ م.م.ک لە لایەن سێ کەسەکەوە لێیدرا و، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی نەخۆشخانەی حکوومی ئانامور کرا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان هەرسێ سەرنشینەکەی ئۆتۆمبێلەکەی دیکەیان دەستگیرکرد.

 

بەپێی گرتەى ڤیدیۆیی رووداوەکە کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە ئەندامانى ئەو خێزانە دواى هێرشکردنە سەریان دەردەکەون کە دوانیان کەوتونەتە سەر شەقامەکە و برینداربوون.

 

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ هەینى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لایەنە ئەمنییەکانى تورکیا دۆسیەى لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو رووداوە کردووەتەوە و سێ هیرشبەریان دەستگیرکردووە.

 

وتیشى رەوشى بریندارەکانیش باشە و بەدواداچونەکانیان لەبارەى کەیسەکەوە بەردەوام دەبێت.