ناس کورد- هەڤاڵ غالب
کەمێک لەمەوبەر لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند" کاتژمێر٣ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی بچوک لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک- سلێمانی لەچەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا".
وتیشی " ئەو ئۆتۆمبیلە دوو گەنجی تێدابووە بەناوەکانی ڕ.ص تەمەن ١٩ ساڵ و ٲ ،ن تەمەن ٢٠ ساڵن و هێنرانە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەچەمچەماڵ، بەداخەوە گیانیان لەدەستدابوو ، بۆیە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کران".
ئەو دوو گەنجەی گیانیان لەدەستدا خەڵکی قەزای چەمچەماڵن و لە نزیک بانی مەقان ئۆتۆمبیلەکەیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ژمارەیەک داری ناوەندی شەقامەکەدا کێشاوە.