گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پێشەنگى وڵاتانى عەرەبییە لە توشبوون بە کۆرۆنا

2021.05.14 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پێشەنگى وڵاتانى عەرەبییە لە توشبوون بە کۆرۆنا

ناس کورد-

 

عێراق لە ریزبەندى وڵاتە عەرەبییەکان لەرووى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پلەى یەکەمدایە و لەسەر ئاستى جیهانیش توشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە زیاتر لە 160 حاڵەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، توشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان گەیشتووەتە 160.6 ملیۆن توشبوو، کە نزیکەى 33 ملیۆنیان لە ئەمریکان، هندیش لەپلەى دووەمدایە بە 24 ملیۆن، پاشان بەرازیل بە 15 ملیۆن.

 

لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى، عێراق لە توشبووندا لەپلەى یەکەمدایە بە تۆمارکردنى 1,127,580 توشبوو، 15,855 مردن، پاشان ئوردن دێت بە 721,853 توشبوو، 9,151 مردن.

 

ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لەزیاتر لە 210 وڵات و ناوچەى جیاجیا تۆمارکراوە لەو کاتەوە کە لەکۆتایی ساڵى 2019 لە چین بڵاوبووەوە.