ناس کورد-
چەند ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى باس لەوەدەکەن، بەهۆى شەڕى چەند ڕۆژەى نێوان ئیسرائیل و گروپە بەرگریییەکانى کەرتى غەزە، ئیسرائیل زیانێکى ئابوریى زۆرى کردووە و سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتەش باس لەوەدەکات، پرۆسە سەربازییەکانیان دژى بزوتنەوەى حەماس لە کەرتى غەزە توندتر دەکەن، بەجۆرێک پێشبینییان نەکردبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل (13ى ئایارى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگاى سەرکردایەتى ناوچەى باشورى سەربازیى کە تێیدا گەورە بەرپرسە سەربازى و ئەمنییەکان ئامادەین بوون وتى، هێرشەکان چڕ و خێراتر دەکەین، گورزى کوشندە لە "حەماس" دەدرێت بەشێوەیەک کە پێشبینى نەکردبێت.
باسى لەوەشکردووە، ئەوەش ئارامییان لێ دەبڕێت و سازشیان پێ دەکات، هانیان دەدات کە گوێ لە ڕێنماییەکانى سوپا بگرن تایبەت بە هێرشە موشەکییە بەردەوامەکان لە غەزەوە.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بەڵێنیشیدا، هەرچى دەتوانێت بیکات بۆ پاراستنى یاسا و سیستم، لە سەرجەم سەرکردەکانیش بەپلەى یەکەم سەرکردەکانى کۆمەڵگەى عەرەبى چاوەڕێ دەکات کە ئەو هێرشانە ئیدانە بکەن و هەرچى لە توانایاندایە بیکەن بۆ گێڕانەوەى ئارامى.
لەلایەکى ترەوە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، بەهۆى گرژییەکانەوە ئیسرائیل زیانێکى ئابوریى زۆرى کردووە کە بریتیین لە، وەستانى جوڵەى بازرگانى و ئابوریى و دابەزینى نرخى دراوى ئەو وڵاتە بەرامبەر دۆلار و لەناوچوونى موڵک و ماڵک بەهۆى موشەکەکانەوە.
ئەوەش هاتووە، هەروەها تێچووى هەر موشەکێک ڕێگرى لە موشەکەکانى گروپە بەرگرییەکانى غەزە 150 هەزار دۆلارە و لەماوەى 48 کاتژمێردا تێچووى ئەو موشەکانەى هەڵدراون بۆ ڕێگریکردن 50 مليۆن دۆلار بووە، هەروەها یەک گورزى ئاسمانیش دەیان هەزار دۆلار تێچووەکەیەتى و سەدان هێرشى ئاسمانى ئەنجام دراون، ئەگەر ئەو وڵاتەش بچێتە شەڕێکى گشتگیرەوە ئەوا لەوانەیە مانگ بخایەنێت و بەوەش زیانەکان دەگەنە ملیارەها دۆلارى ئەمریکى.